كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی خه‌ڵكی شاری سنه، رۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئه‌م شاره، له ئاست سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رێوبه‌رانی حكوومی به كێشه‌كانی مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك له كاتی پاندمی كۆرۆنا، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
یه پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هاوكات بووه له‌گه‌ڵ هاتنی جێگری ئه‌وه‌ڵی سه‌رۆرك كۆماری ئێران بۆ شاری سنه كه خه‌ڵكی نارازی به وتنه‌وه‌ی درووشم ناره‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پێرانه‌گه‌یشتنی ده‌وڵه‌ت به خواسته‌كانیان، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری ئه‌م شاره، ده‌ربڕی. نارازیان ده‌ڵێن: له حاڵێكدا كه زۆربه‌ی كه‌سب و كاره‌كان به هۆی قه‌ره‌نتینه‌وه داخراون و سفره‌ی كرێكاران هه‌ر بچووكتر بوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاكوو ئێستا ده‌وڵه‌ت هیچ سه‌ره‌نجێكی به باروودۆخی خراپی ژیانیان نه‌داوه‌ته‌وه.