رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی پیش ده‌بستانی شاری ئیزه، خانه‌نشین كراوان و مۆعه‌لیمانی ئۆستانی فارس و مۆعه‌لیمانی حه‌قۆلته‌دریسی ئیسفه‌هان و تاران، به‌شێوه‌ی جیاجیا، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی پیش ده‌بستانی شاری ئیزه، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌م شاره، كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێراگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی حوقۆلتهدریسی ئیسفه‌هان و تاران، به كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش، خوازیاری به‌رێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه په‌سه‌ند كراوه‌كانیان بوون.