كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوه‌ندی بازه‌رگانی ئه‌روه‌ند، له درێژه‌ی ناره‌زایه‌تییه‌كانیاندا، رۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته ده‌اخراوه‌كانیان، له‌به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی ناوه‌ندی بازه‌رگانی ئه‌روه‌ند له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، كرێكارانی نارازی ئه‌م ناوه‌نده تیجاریه ٣ بۆ ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و ده‌ڵێن: باروودۆخی خراپی ئابووری و دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ژیانیانی تووشی كێشه و گرفت كردووه و ساڵانێكه ئه‌م بابه‌ته په‌یگیری ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رێوبه‌رانی ناوچه‌ی ئازادی ئه‌روه‌ند هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه خوازیاری لابردنی شیركه‌ته په‌یمانكاریه‌كانی چالاك له‌م ناوه‌نده تیجاریه‌ن.