كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئێداره‌ی ئاو و ئاوه‌رۆی خۆره‌مشار، رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تی به پهردااخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ئیداره‌یه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی ئاو و ئاوه‌رۆی خۆره‌مشار، نزیكه‌ی ٤ مانگه حه‌قده‌ستی دواخراویان په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، داخوازییه‌كانیان چه‌ند مانگه جێبه‌جێ نه‌كراوه و له باروودۆخی سه‌ختی كۆرۆنادا، چه‌ندین جار خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون، به‌ڵام تاكوو ئێستا هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.