رۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك لهكرێكارانی هێپكۆی ئه‌راك، له ناره‌زایه‌تی به كێشه‌كان و داخوازییه‌كانیان، له سه‌ر رێگه‌ی ئاسنی ئه‌راك، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی هێپكۆ، سه‌ره‌رای ته‌ئكید له سه‌ر قه‌رزه‌كان، رایانگه‌یاند: به‌شێك له پێرسونێلی ئه‌م شیركه‌ته، هیشتا حهقدهستهكانی مانگی سه‌رماوه‌زیان وه‌رنه‌گرتووه، و به عام ته‌واوی پێرسونێلی هێپكۆ، له به‌فرانباره‌وه، تاكوو ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه. شایانی باسه، كرێكارانی هێپكۆ، پێشتریش به نوێنه‌رایه‌تی له هاوكاره‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ته‌ئمین ئیجتیماعی و وه‌زاره‌تی كار، كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه بردووه.