كۆمه‌لێك له كرێكارانی شیركه‌تی تاران جنووب، چالاك له پرۆژه‌كانی به‌نده‌ری مه‌جیدیه‌ی ماهشه‌هر، له ناره‌زایه‌تی به پێرانه‌گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی نارازی هۆكاری كۆبوونه‌وه‌كه، بێكار كردنی ٢٥ كه‌س له هاوكارانیان، ناوبرد. ده‌ركردنی ئه‌م كرێكارانه له حاڵێكدایه، كه پتر له ٦ تا ٨ ساڵ سابقه‌ی كاریان هه‌یه. هه‌روه‌ها كرێكاران ده‌ڵێن: به‌رێوبه‌رانی ئه‌م شیركه‌ته، به بێ هیچ بیانووێك ده‌ستیان كردووه به بێكار كردنییان.