كرێكارانی شاره‌داری ئه‌ندیمشك، ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی ١١ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی شاره‌داری ئه‌ندیمشك، له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی پاره‌وه تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووو. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و حه‌قده‌سته‌ش وه‌ری ده‌گرن هه‌مان حه‌قده‌ستی پاره و به پێی هێڵی هه‌ژاری به‌رز نه‌كراوه‌ته‌وه. به وته‌ی كرێكاران به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌اریه هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك حه‌قده‌ستی كرێكاران دواده‌خن له حاڵێكدا چه‌ندین پرۆژه‌ی بیناسازی سازه‌ده‌كه‌ن كه هه‌زینه‌كه‌ی له بودجه‌ی شاره‌داری دابین ده‌كرێت.