كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی به‌شی ته‌رابه‌ری شیركه‌تی نه‌وت و گازی زاگرۆسی جنووبی له ناوچه‌كانی “پارسیان”، “ئاغاز” و “داڵان”، سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌ڵێوه له ناره‌زایه‌تی به سڕینه‌وه‌یان له سامانه‌ی “ساپنا” ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی به‌شی گوازتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی “پارسیان”، “ئاغاز” و “داڵان” له‌م باره‌وه ده‌ڵێن: به‌ڕێوبه‌رانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی زاگرۆسی جنووبی ته‌واوی شۆفیره‌كانی به‌شی تهرابهرییان به١٠ بۆ ٢٥ ساڵ پێشینه‌ی كاریه‌وه له‌م سامانه‌یه سڕیوه‌ته‌وه و به‌م جۆره كرێكارانیان له ته‌واوی ماف و داخوازییه‌كانیان بێبه‌ش كردووه.