كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئابفای خۆره‌مشار رۆژی سێشه‌ممه ١٧ی خاكه‌ڵێوه، له ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاویه‌وه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه ئه‌مه له كاتێكدایه جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیشیان پێنه‌دراوه.