كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئۆمیدیه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی خاكه‌ڵێوه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره ده‌ركراوه‌كانیان بوون و ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به وته‌ی نارازییان وێڕای بڕیاری دادگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ٢ كه‌س له كرێكاران بۆ سه‌ر كاره‌كانیان به ڵام شاره‌داری ئۆمیدیه له به‌رێوه‌بردنی ئه‌م بڕیاره خۆ ده‌بوێرێت. كرێكارانی نارازی هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار ئه‌ركی شاره‌داریه كه حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان پێ په‌رداخت كات.