رۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی خاكه‌ڵێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی پترۆشیمی ئیلام له به‌رامبه‌ر بینای ئۆستانداری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی و به بڵاو كردنه‌وه‌ی سفره‌ی خاڵی خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه له ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌وه له كار ده‌ركراون و شیركه‌ت به بیانووی كه‌ڵك وه‌رگرتن له به‌شی “ئێلفین”ی ئه‌م سایته كرێكارانی تازه‌ی له جی ئه‌م كرێكاره بێكار كراوه‌كان دامه‌زراندووه كه بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م كرێكارانه.