كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری خوڕه‌م ئاباد رۆژی سێشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به سپاردنی به‌شی فه‌زای سه‌وز به په‌یمانكار له به‌رامبه‌ر شاره‌داری ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی به سازمانی زیندانه‌كان داوه كه له رێگه‌ی شیركه‌تی ته‌عاوه‌نی خۆیانه‌وه كارووباری به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری خوڕه‌م ئابادیش بگرێته ئه‌ستۆ. به وته‌ی كرێكارانی نارازی ئه‌م كاره ده‌بێبته هۆی ده‌ركردن و بێكاری كرێكارانی ئه‌م شاره‌داره‌یه و هه‌روه‌ها بێگاری كێشان له زیندانیانی ئه‌م ناوه‌نده و په‌رداختی كه‌مترین حه‌قده‌ست، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه كرێكاران ناره‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شاره‌داری ده‌ربڕیوه.