رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی نۆژنكردنه‌وه و پاراستنی كارگای به‌رقی به‌نادر و ده‌ریانه‌وه‌ردی ئۆستانی خووزستان، له ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی مه‌عه‌وه‌قاتیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی نارازی كه به شێوه‌ی په‌یمانی قه‌راردادیان له‌گه‌ڵ شیركه‌تی فه‌نی ئه‌ندازیاری “هممه‌ت كاران”ی ئیسفه‌هان هه‌یه ناره‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی بیمه و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان هه‌روه‌ها نه‌درانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ ده‌ربڕی و به هۆی سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسان و به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌م ناوه‌نده ده‌ستیان له كیشا و هه‌ر له شوێنی كاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.