رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی شیركه‌تی “ئالۆمینیۆمی ئیرالكۆ” له ئاست گۆرانی شێوه نامه‌ی ئینزیباتی كار، ناره‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و وتیان كه ئه‌م ئێقدامه ئه‌منیه‌تی پێشه‌كانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
كرێكارانی نارازی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێن: گوڕانی شێوه‌نامه‌ی ئینزیباتی كار به تایبه‌ت به‌نده‌كانی (ز)ی ماده‌ی ٣٩ و ته‌بسه‌ره‌ی ١٩ دژی ماده‌كانی ١٧ و ١٨ ی یاسای كار بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كرێكاران. هه‌ر به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه ئه‌م ئیقدامه ئه‌بیته هۆكاری ئاوه‌ڵا بوونی ده‌ستی شیركه‌ت بۆ له كار ده‌ركران و بێكار كردنی كرێكاران و ئه‌مه ئه‌منیه‌تی پێشه‌ییان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.