كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی شیری “پگاه”ی تاران، رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه، له به‌رامبه‌ر بینای قوه‌ی قه‌زاییه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “پگاه” ی تاران بۆ چه‌نده‌مین جاره له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌ناره‌زایه‌تی به داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌رێوه ده‌به‌ن. به‌شدار بووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه دا ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵه ٧٠٠ كه‌س له كرێكارانی كارخانه‌ی شیری “پگاه” ی تاران چاوه‌روانی وه‌رگرتنی ١٥٠٠ میتر له زه‌ویه نیشته‌جێبووه‌كانیانن به‌ڵام هیچ وڵامێكی روونیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه.