رۆژی چوارشه‌ممه ٦ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی كاتی وه‌زاره‌تی نه‌وت، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیس خوازیاری پێراگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.
به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی نارازی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی عه‌له‌نی مه‌جلیس بۆ لێكدانه‌وه‌ی لایه‌حه‌ی بووجه‌ی ١٤٠٠، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆرانی دۆخی پێشه‌ییان و هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.