كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خه‌ده‌ماتی شاره‌داری ته‌به‌س له ئۆستانی خۆراسانی جنووبی، رۆژی سێشهممكه ٥ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تی.
ئه‌م كرێكارانه كه به شێوه‌ی قه‌راردادی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یمانكار له به‌شی خه‌ده‌ماتی شاره‌داری ته‌به‌س، كار ده‌كه‌ن ڕایانگه‌یاند: “كارفه‌رما به دوای تپێهربوونی سێ مانگ، رۆژی دووشه‌ممه به‌شێكی زۆر كه‌م له حه‌قده‌سته‌كانیانی پێداون” به بێ ئه‌وه‌یكه باسێك له دوابه‌شی حه‌قده‌سته‌كانیان كات و به كرێكارانی وتووه: “شاره‌داری به هۆی كه‌می نه‌قدینه‌یی و سه‌رچاوه‌ی ماڵی ناتوانێت حه‌قده‌سته‌كانیان به تواوی په‌رداخت كات”.