کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتیماعی

تجمع بازنشستگان تامین اجتماعی مقابل مجلس

سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌شه‌ممه‌، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمین ئیجتیماعی خوازیاری په‌سه‌ند كردنی به‌شی ٩٠هه‌زار ملیارد تمه‌نی ته‌ئمین ئیجتیماعی بوون و له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌ نیگه‌رانن مه‌جلیسی ڕژیم له‌ سه‌حنی عه‌له‌نی به‌شی ٩٠ هه‌زار ملیار تمه‌نی سازمانی ته‌ئمین ئیجتیماعی په‌سه‌ند نه‌كه‌ن. جێی ئاماژه‌یه‌ به‌ په‌رداختی به‌شێك له‌ قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌ سازمانی ته‌ئمین ئیجتیماعی بۆ به‌رێوه‌ بردنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی به‌  په‌سه‌ند كردنی ئه‌م  یاسایه‌ ئیجرا بكرێت.