رۆژی شه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه، ئه‌ندامانی رێكخراوی كه‌لتووری- كۆمه‌ڵایه‌تی “نۆژین”، له ناره‌زایه‌تی به په‌سه‌ند كردنی حۆكمی پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری “زارا محه‌ممه‌دی” له به‌رامبه‌ر دادگای رژیم له سنه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی راپۆرته‌كان، به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه به له ده‌ست گرتنی پلاكارد، له ئاست حۆكمی پێنج ساڵ زیندانی “زارا محه‌ممه‌دی”، ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی. به پێی ئه‌م هواڵه زارا محه‌ممه‌دی خۆشی له كۆبوونه‌وه‌كه دا به‌شدار بووه. جی ئاماژه‌یه، ڕێكخراوی مافی مرۆڤی “فرانت لاین دیفندرز” حۆكمی پێنج ساڵ زیندانی “زارا محه‌ممه‌دی”، مه‌حكووم كردبوو.