رۆژی شه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌نی كرێكارانی به‌رقی تاران، له به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ری ئۆستانی ئه‌لبۆرز كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه برد.
به وته‌ی كرێكارانی نارازی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تییه، ٢٧ ساڵ له‌وه پێش زه‌وییان له فازی پێیجی شاری هه‌شتگرد كڕیوه به‌ڵام تاكوو ئێستا ته‌عاوه‌نی مه‌سكه‌ن له راده‌ست كردنی زه‌ویه‌كان به كڕیارانی، دووری كردووه و كرێكارانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه دا خوازیاری پێراگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون.