كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ئیسفه‌هان، رۆژی شه‌ممه ١٨ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به كه‌م كردنه‌وه‌ی حقووقه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به پێی راپۆرته‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی حقووقی مۆعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی ئاموزشی، نه‌ته‌نیا نه‌بووه‌ته هۆی باشتركردنی دۆخی ژیانیان، به‌ڵكوو ئاستی پێدانی حقووقه‌كانیان له چاو رابردوو كه‌می كردووته‌وه. به وته‌ی یه‌كێك له مۆعه‌لیمانی نارازی، په‌رداختی حقووقی ئه‌م مۆعه‌لیمانه ئه‌بی له چوارچێوه‌ی یاسای كار و به حیساب كردنی ٢٤ كاتژمێر ته‌دریس له حه‌فته‌دا، به ناوی كاری ته‌واو وه‌خت، په‌رداخت بكرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به دوای به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كانی مۆعه‌لیمان، حقووقیان به میزانی ٢مڵیون و ٣٠٠ هه‌زار دیاری كراوه به‌ڵام ٧٩٠ هه‌زار تمه‌ن له حقووقه‌كانیان ته‌نیا بۆ حه‌قی بیمه‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه.