كۆمه‌ڵێك له موره‌بیانی پیش ده‌بستانی له كار ده‌ركراوی باغمه‌لێك، هه‌روه‌ها مۆعه‌للیمانی حه‌قۆلته‌دریسی ئابادان و موره‌بیانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی سیرجان، رۆژی دوشه‌ممه ٦ی رێبه‌ندان، خوازیاری سه‌ره‌نجدان به خواسته‌كانیان بوون و ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
مۆره‌بیانی پێش ده‌بستانی باغمه‌لیك،به كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری ئه‌م شاره، خوازیاری گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و ته‌میینی ئه‌منییه‌تی كارییان بوون. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك مۆعه‌للیمانی حه‌قۆلته‌دریسی شاری ئابادان، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای خانوی میلله‌تی ئه‌م شاره،له نه‌بوونی ناوه‌كانیان له لیستی دامه‌زراندنی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش ، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، مۆعه‌لیمانی خه‌قۆلته‌دریسی و موره‌بیانی نیهزه‌تی سه‌وادئاموزی سیرجان، له ناره‌زایه‌تیی به ناروونی دۆخی دامه‌رزاندنیان و به‌رپا كردنی كورسه‌كانی هاوینه، له به‌رامبه‌ر بینای ئاموزش و په‌روه‌رشی ئه‌م شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.