رۆژی سێشه‌ممه ١٤ی رێبه‌ندان، له ئاست دواخرانی ٨ مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
كرێكارانی كارخانه‌ی ره‌نگی پارس پامچاڵ له شاره‌كی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرزی قه‌زوین، له‌م باره‌وه‌یه رایانگه‌یاند: نزیكه‌ی ١١٠ كرێكار له به‌شی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كارخانه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن كه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا ٥ مانگ حه‌قده‌ست و ٨ مانگ حه‌قی بیمه‌یان په‌رداخت نه‌كراوه. به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه له چه‌ند مانگی رابردوودا، به‌شی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م كارخانه‌یه به هۆی دابین نه‌كردنی مه‌وادی ئه‌وه‌ڵڵیه، داهاتیی ئه‌م كارخانه‌یه زۆر كه‌می كردووه و ئه‌مه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه. شایانی باسه، كرێكارانی پارس پامچاڵ، خوازیاری پێراگه‌یشتن به خواسته دواخراوه‌كانیان و ده‌ست به كاركردنه‌وه‌ی به‌شی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م كارخانه و ته‌زمینی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان بوون.