رۆژی سێشه‌ممه ٧ی رێبه‌ندان، جووتیارانی به‌رهه‌م هێنه‌ری ته‌ماته له شاری هه‌شت به‌ندی ئۆستانی هۆرمۆزگان، له ناره‌زایه‌تیی به له خواره‌وه بوونی نێرخی ته‌ماته و زه‌ره‌رمه‌ندبوونیان، جاده‌ی مابه‌ینی هه‌شت به‌ندی و مینابیان داخست و هه‌ر له‌ویش كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جووتیارانی به‌رهه‌م هێنه‌ری ته‌ماته، به هۆی له خواربوونی نێرخی ته‌ماته، هیچ رێگه‌یه‌كیان نه‌ماوه جگه له پارك كردنی ماشینه‌كانیان و كۆبوونه‌وه و ناره‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به‌م بارودۆخه. نارازییان ده‌ڵێن: نێرخی ته‌ماته زۆر له خوارێیه و جوابده‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌ی به‌رهه‌م هێنانیان نییه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریان دیوه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی رابردوودا سه‌یفی كارانی مه‌نته‌قه‌ی شه‌رقی هۆرمۆزگانیش له ناره‌زایه‌تیی به نه‌بوونی كڕیار و له خواره‌وه‌بوونی قیمهتهكان، به‌رهه‌مه‌كانیان له سه‌ر شه‌قامه‌كان ههڵڕژاندبوو.