کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی ئیزه‌

تجمع مربیان پیش دبستانی ایذه

مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی شارستانی ئیزه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نادیاربوونی بارودۆخی دامه‌زراندنیان و سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانی شاری، ئۆستانی و كشوه‌ری به‌م ته‌وه‌ره‌، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

مۆڕه‌بیانی ناڕازیی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رشی ئیزه‌ و له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌: تا كاتێك كه‌ خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.