کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی و مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی

تجمع مربیان پیش دبستانی و معلمان حق التدریس 2

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی و مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی تاران، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ر بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بیلاته‌كلیفیان، له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی ئاموزش و په‌روه‌رش ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی خوازیاری جێبه‌جێ كردنی په‌سه‌ندكراوی مه‌جلیس سه‌باره‌ت به‌ حه‌قولته‌دریسی بوونی مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ ساڵی ٩٢ تا ٩٧وه‌ بوون. هاوكات مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی خوازیاری دامه‌زراندنیان به‌ شێوه‌ی ڕه‌سمی له‌ ئاموزش و په‌روه‌رش بوون. مۆعه‌لیمانی ناڕازیی ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای واده‌ و به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستان، هه‌تا ئێستا خاڵی ١٠ له‌ ماده‌ی ١٧ی پێوه‌ندیدار به‌ دامه‌زراندنی مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی و مۆڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتووه‌.