ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان ، ژماره‌یه‌ك له مۆعه‌لیم و فه‌رهه‌نگیانی تاران، له ناڕه‌زه‌ایه‌تی به كم كردنه‌وه‌ی حقووقه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای “دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری “ تاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان له دوای وه‌رگرتنی حقووقی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه بڕی ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن له حقووقی مۆعه‌لیمه‌كان كه‌م كراوه‌ته‌وه. شایانی باسه له درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هاوڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه به به‌شداری و وتنه‌وه‌ی درووشم ، پشتیوانی خۆیان بۆ مۆعه‌ڵیمان دربڕیوه خوازیاری باش بوونی دۆخی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه بوون .
