ڕۆژی دووشهممه ١١ی مانگی خهرمانان، بەشێک لە مۆعهلیمانی گرێبەست یان قهراردادی لە بهرامبهر بیناى ئەنجومەنى وەزیران لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و داواى بە فەرمی کردنى گرێبەستەکانیان کرد.
دەستەى نوێنەرى مۆعهلیمانی گرێبەست لە بەیاننامەیەکدا ڕایگهیاند، سەرەڕاى دەربازبوون لە قەیرانى دارایی، بەڵام تائێستا حکومەت بڕیارى دامەزراندنیان بۆ دەرنەکردوون، پێش ئەوەى داخوازى ئەوان بێت بڕیارى حکومەتى هەرێمه کە لە ساڵى ٢٠١٣دا دەریکردووە بۆ دامەزراندنى مۆعهلیمانی گرێبەست. باسی لەوەشکردووە، حکومەتى هەرێم بەرپرسیارە لە شکستهێنانى سیستمى ئاموزش و بێ هیواکردنى شەش هەزار مۆعهلیم. شایانی باسه ناڕازییان ڕایانگهیاندووه، ههتا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بەردەوام دەبن تا وەڵامیان دەدرێتەوە.