كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان و خانه‌نشین كراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر به بۆنه‌ی ڕۆژی مۆعه‌لیم له یه‌كێك له پاره‌كه‌كانی تاران كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “جێگه‌ی مۆعه‌لیم زیندان نییه”، “ئێمه له‌ئاست زیادكردنی حقووقه‌كان به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ڕێژه‌ی ئاوسان و هێڵی هه‌ژاری كه ١٠ ملیۆن تمه‌نه ناڕازیین”، “نا بۆ بیمه‌ی ته‌كمیلی”، “دابین كردنی خزمه‌تگوزاری بێ به‌رانبه‌ر”، “منداڵانی كار مافی خوێندنیان هه‌یه”، “خسووسی سازی ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه” و “دابین كردنی ئیمكاناتی بارهێنان بۆ خوێندكاران و مۆعه‌لیمان”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان بوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” و “ئیسماعیل عه‌بدی”، له‌ئاست زیندانی كردنی مۆعه‌لیمان، خانه‌نشین كراوان و په‌روه‌نده‌سازی له‌دژی ٧ مۆعه‌لیمی خۆراسانی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.