ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی وانەبێژ له کەرکوک و دەورووبەر لە بەرامبه‌ر بیناى بەڕێوەبەرایەتى گشتى په‌روه‌رده‌ی کەرکوک كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئه‌وه بوون كه له گرێبه‌ستییه‌وه بكرێنه هه‌میشه‌یی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپيشاندەران به وتنه‌وه‌ی دروشمى “نەخێر بۆ دابەشکارى تایەفەگەرییان” خوازیاری ئه‌وه بوون كه بەپێى خاڵبەندى مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت .دا‌واشیان كردووه كه لایەنەکان دەست وەرنەدەنە کاروبارەکانى دامەزراندن لە ناوه‌ندی ئاموزشى شارەکەدا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بڕیاربوو ئەم هەفتەیە خشتەیەکى نوێى ناوى دامەزراوانى مۆعه‌لیمانی گرێبەست بۆ هەمیشەى ڕابگەیەندرێت، بەڵام تا ئەمڕۆ ئەو ناوانە ئاشکرا نەکراون وئەوەش ناڕەزایەتیى مۆعه‌لیمانی لێکەوتووەتەوە.