ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی قۆناغی سه‌ره‌تایی شارستانی ئیزه له ناڕه‌زایه‌تی به چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای پارێزگاری خووزستان له ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مۆعه‌لیمانه كه به‌شێكیان له ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاویه‌وه له‌لایه‌ن ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه بێكار كراون، خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی كاری و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون و به‌نیسبه‌ت پشتگوێ خران و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.