كۆمهڵێك له مۆعهلیمانی وانەبێژ له سنوورى پەروەردەى چەمچەماڵ، به بهڕێوهبردنی كۆبوونهوهیهك چەند داواکاریەکیان ئاڕاستەى حکومەت كرد و ڕایانگهیاندووه، ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نهكرێ، هۆڵەکانى خوێندن بایکۆت دهكهن و له پێدانی پرسیارەکانى تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەم خۆ دهبوێرن.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سهرماوهز، مۆعهلیمانی وانەبێژ لە سنورى پەروەردەى چەمچەماڵ، كۆبوونەوەیەکى ناڕەزایەتییان لە بەردەم پەروەردەى قەزاکە ئەنجامدا و لەیاداشتێکدا حەوت داواکاریان ئاڕاستەى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى پەروەردە کرد. مۆعهلیمانی وانەبێژ داوا دەکەن بە زوترین کات وەڵامى داواکاریەکانیان بدرێتەوە، کە بریتیە لە (دامەزراندن بەشێوەی هەمیشەیى، پێدانى شایستە داراییەکان لەکاتى خۆیدا، هەژمارکردنى رۆژانى پشو، هەژمارکردنى ساڵانى خزمەت، جێکردنەوەى وانەبێژان لە سیستمى چاکسازى، خەرجکردنى کرێى هاتوچۆ بۆ ئەو وانەبێژانەى لە شوێنە دورەکانەوە دەوام دەکەن و ئامادەکردنی لیستى وانەبێژانیش لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکانەوە کاتێکى دیاریکراوى هەبێت.