ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی و پێش ده‌بستانی كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، چووبوون بۆ تاران، جارێكی دیكه بۆ دیاری كردنی باروودۆخی دامه‌زراندنیان، له به‌رامبه‌ر ساختمانی مه‌جلیس، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، موعه‌لیمانی ناڕازیی كه زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداریان كردووه، شه‌وانه له پاركێكی به‌رامبه‌ری مه‌جلیس، له‌كه‌ش و هه‌وا ساردی ئێستادا، به‌سه‌ر دبه‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، گرینگ‌ترین خواستی مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئاموزی و پێش ده‌بستانی، گۆڕینی بارودۆخ و دابین كردنی ئه‌منییه‌تی شۆغلی، ڕاگه‌یاندووه.