
كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌كانی غه‌یره ئینتفاعی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، له‌ئاست له‌خواره‌وه بوونی ڕێژه‌ی حقووقه‌كانیان و ته‌كمیل نه‌بوونی بیمه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م مۆعه‌لیمانه كه حه‌قده‌سته‌كانیان سه‌عاتییه و به پێی لانیكهمی دیاریكراوی حه‌قده‌ستی كرێكاران له شوڕای باڵای كاری ڕژیم په‌رداخت ده‌كرێ، ده‌ڵێن: هه‌ڵاواردنێك كه به‌م ئاڕاسته‌یه له‌دژی ئه‌وان كراوه ئه‌وه‌یه كه حیسابی كرێكاری وه‌رزیان بۆ كراوه و به پێچه‌وانه‌ی مۆعهلیمهكانی دیكه كه به پێی هه‌ر كاتژمێری وتنه‌وه‌ی وانه، حقووقی مۆعهلیمێك وه‌رده‌گرن، ئه‌وان به پێی هه‌ر كاتژمێرێك، حه‌قده‌ستی كرێكارێكی وه‌رزی وه‌رده‌گرن. ڕاشیانگه‌یاندووه كه خوازیاری دامه‌زراندن له سیستمی ئاموزش و په‌روه‌رش و په‌رداختی حقووقی یه‌كسان له‌گه‌ڵ مۆعه‌لیمانی ڕه‌سمی و ده‌وڵه‌تین.
