کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی قۆناغی سه‌ره‌تایی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌تاران

تجمع معلمان پیش دبستانی کشور2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه‌ چوونه‌ته‌ تاران و به‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به‌ خواسته‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مۆعه‌لیمانی قۆناغی سه‌ره‌تایی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كان و دامه‌زراندنیان له‌ ئامووزش و په‌روه‌وش بوون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ڕۆژان و حه‌وتۆه‌‌كانی ڕابردوودا مۆعه‌لیمانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم خوازیاری دامه‌زران و له‌ناوچوونی نابه‌رابه‌ری بوون.