کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی قه‌راردادی ئۆستانی ئه‌لبۆرز

تجمع معلمان قراردادی استان البرز

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمانی قه‌راردادی ئاموزش و په‌روه‌رش، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانان له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان، له‌ به‌رامبه‌ر “خانه ملت” له‌ ئۆستانی ئه‌لبۆرز ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی ناڕازییان، مۆعه‌لیمانی قه‌راردادی و حه‌قولته‌دریسی له‌حاڵێكدا كه‌ هاوشێوه‌ی مۆعه‌لیمانی ڕه‌سمی ئاموزش و په‌روه‌رش كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام حقووقه‌كانیان زۆر له‌وان خوارتره‌. ده‌شڵێن: پێ ده‌چێت كه‌ ئه‌م شێوه‌یه‌ له‌ دامه‌زراندنی مۆعه‌لیمان، ڕێگاچاره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ په‌رداختی حه‌قده‌ستی كه‌متر به‌ مۆعه‌لیمانه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گرتوویه‌ته‌ به‌ر. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كارمه‌ندانی قه‌راردادی ئاموزش و په‌روه‌رش و هه‌روه‌ها مۆعه‌لیمانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دانه‌مه‌زراندنیان له‌م ناوه‌نده‌، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌.