كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی مه‌دره‌سه‌كانی غه‌یره ئینتیفاعی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی حقووقه‌كانیان هه‌ر‌وه‌ها گۆڕانی باروودۆخی پێشه‌ییان، له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی ڕژیم ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
مۆعه‌لیمانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ئێمه هه‌مان كار ده‌كه‌ین كه مۆعه‌لیمانی ڕه‌سمی ده‌یكه‌ن به‌ڵام حقووقی ئێمه یه‌ك له سێی حقووقی ئه‌وانه و دابینكه‌ره‌وه‌ی ژیانمان نییه. به وته‌ی مۆعه‌لیمان زۆربه‌یان بڕوانامه‌ی خوێندنی كارشناسی و كارشناسی ئه‌رشه‌دیان هه‌یه به‌ڵام له خراپترین باروودۆخدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی غه‌یره ئینتیفاعی شاری زابۆل به داخوازی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووق و گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.