مۆعه‌لیمانی “خه‌رید خێدمه‌ت”ی ئیسفه‌هان ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی بارودۆخی دامه‌زراندنیان و بارودۆخی گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌هارستان نشینانی ئۆستان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا ته‌نیا بڕی دوو مانگ له حقووقه‌كانیان په‌رداخت كراوه و ئه‌مه‌ش له بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆیان پێكهێناوه. ده‌شڵێن: بڕیاره ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش، ٢٨ هه‌زار كه‌س دامه‌زرێنێت، به بێ ئه‌وه‌یكه مۆعه‌لیمانی “خه‌رید خێدمه‌ت” له‌م ئازمونه‌دا به‌شداریان كردبێت.