كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی “خرید خدمت” له شاری كرمان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره، له‌ئاست پێشێل كرانی مافه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به ناوه‌ڕۆكی “كۆتایی بێنن به هه‌ڵاواردن له‌ئاست دامه‌زراندنی مۆعه‌لیمانی خرید خدمت”، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان بوون. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونی مۆعه‌لیم له پێكهاته‌ی په‌روه‌رده‌ی ئێران كه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و وه‌زیرانی پێشووی ئاموزش و په‌روه‌رش باسی لێ كراوه، مۆعه‌لیمانی “خرید خدمت” له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه له توانییه‌كانیان كه‌ڵك وه‌رناگیرێت و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئاموزش و په‌روه‌رش ڕایگه‌یاندووه: هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌كی به نیسبه‌ت ئه‌وان نییه.