مۆعه‌لیمانی “خرید خدمت”ی ئۆستانه جۆراوجۆره‌كانی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، به چوون بۆ تاران له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌كی ترین خواستی مۆعه‌لیمانی “خرید خدمت”، گۆڕینی بارودۆخی دامه‌زراندنیانه. ده‌شڵێن: چه‌ندین ساڵه كه به ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵك له مه‌جلیس، له‌م پێوه‌نده‌دا به‌ڵێنیان داوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی په‌یمانی مۆعه‌لیمانی “خرید خدمت” به قه‌ناعه‌ت بگه‌یه‌نن و ئه‌م وه‌زارتخانه‌یه‌ش، ئه‌م توێژه له مۆعه‌لیمان به ڕه‌سمییه‌ت ناناسێت.