کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی خانه‌نشین كراو له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی به‌رنامه‌ و بودجه‌

تجمع فرهنگیان بازنشسته مقابل سازمان برنامه و بودجه1

تجمع فرهنگیان بازنشسته مقابل سازمان برنامه و بودجه1

 

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمانی خانه‌نشین كراو ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سازمانی به‌رنامه‌ و بودجه‌ له‌ تاران، خوازیاری په‌رداختی پاداشی كۆتایی خزمه‌تیان بوون.

ئه‌م مۆعه‌لیمانه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٩٧وه‌ خانه‌نشین كراون ده‌ڵێن: دواخرانی په‌رداختی پاداشی كۆتایی خزمه‌تیان، ته‌نیا هیوای ئه‌وانه‌ بۆ ساڵانی خانه‌نشینیان كه‌ ئه‌رزشه‌كه‌ی به‌مجۆره‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: به‌ سه‌رنج دان به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوسان، ئه‌رزشی واقێعی پاداشی هه‌ر مانگێك كه‌ تێپه‌ڕده‌بێت، كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ به‌ زیانی خانه‌نشین كراوانه‌. ناڕازییان داوایان له‌ به‌رپرسانی سازمانی به‌رنامه‌ و بودجه‌ كردووه‌ كه‌ بودجه‌ی پێویست له‌ ئێختیاری ئاموزش و په‌روه‌رش دابێنن، تا ئه‌م ناوه‌نده‌ بتوانێت پاداشی كۆتایی خزمه‌تی خانه‌نشین كراوان په‌رداخت بكات.