به‌شێك له مۆعه‌لمانی “نیهزه‌تی سه‌وادئامووزی” تاران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به پشتگوێ خرانی داواكارییه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، له به‌رانبه‌ر بینای پارله‌مانی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
مۆعه‌لمانی ناڕازی به دورشم له دژی ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه كه چه‌ندین ساڵه له حه‌قیان كراوه، گرنگترین داخوازییه‌كانی خۆیان ” دامه‌زراندن له به‌شی ئامووزش و په‌روه‌رش و په‌یوه‌ست بوون به زانكۆی “فه‌رهه‌نگیان”، به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی خولی یه‌ك ساڵه‌ی فێركاری ڕاگه‌یاند. شایانی باسه ئه‌م مۆعه‌لمانه زۆربه‌یان له ساڵی ١٣٩٢ی هه‌تاویه‌وه له به‌شی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئه‌و شاره خه‌ركی كارن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك بۆ به فه‌رمی ناسینی ئه‌وان وه‌كوو كارمه‌ندی ئامووزش و په‌روه‌رش نه‌دراوه.