ژماره‌یه‌ك له مۆره‌بیانی پێش ده‌بێستانی و مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نادیاربوونی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی كلاسه‌كانی هاوینی، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی ئاموزش و په‌روه‌رشی تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی به‌ندی ١٠ی ماده‌ی ١٧ی پێوه‌ندیدار به دامه‌زراندنی مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. مۆعه‌لیمانی حه‌قولته‌دریسی هه‌روه‌ها له‌ئاست به‌ڕێوه‌نه‌بردنی یاسا و كه‌م كاری ئاموزش و په‌روه‌رش له دامه‌زراندنیان ناڕازیین. هاوكات مۆره‌بیانی پێش دهبێستان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئاموزش و په‌روه‌رش، له‌ئاست كرانه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌كان له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.