کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی مۆره‌بیانی وه‌رزشی شیركه‌تی نه‌وتی ئێران

تجمع مربیان ورزش شرکت نفت ایران 3

مۆره‌بیانی وه‌رزشی شیركه‌تی نه‌وتی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی ڕه‌زبه‌ر، هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

مۆره‌بیانی ناڕازیی كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ له‌ تاران كارده‌كه‌ن، به‌دوای ته‌عتیل بوونی ناوه‌نده‌كانی یاری شیركه‌تی نه‌وت به‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئیپیدمی كۆرۆنا، به‌ بێ هیچ پشتیوانییه‌ك بێكار بوون. ناڕازییان كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ ٣٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: له‌م بارودۆخه‌ ئابوورییه‌ی ئێستادا، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهاتیان نییه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ مانگی خه‌رمانانیش، كارمه‌ندانی په‌یمانی ئیداره‌ی كاروباری وه‌رزش له‌ شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری نه‌وت و گازی گه‌چساران، به‌ نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی گه‌چساران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو.