ژماره‌یه‌ك له موڕه‌بیانی پێش ده‌بستانی باغ مه‌له‌ك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ركرانیان له‌سه‌ر كار له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره له ئۆستانی خوزستان كۆبوونه‌وه.
موڕه‌بیانی ناڕازیی كه هه‌ركامیان زیاتر له ٦ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه ده‌ڵێن: له‌م ماوه‌یه‌دا به‌دوای به‌ڵێنی گۆڕینی بارودۆخی كاریان بۆ حهقولتهردیسی، هه‌زینه‌ی بیمه‌كانیان خۆیان په‌رداختیان كردووه و هه‌موو ڕۆژێك به هه‌زینه‌ی خۆیان چوونه‌ته دێهاته دووركهوتووهككان و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له‌ئێستادا، حوكمی ده‌ركرانی ژماره‌یه‌كان ده‌ركراوه.