موعه‌لیمانی پێش ده‌بستانیی ساڵی ٩٧ی شارستانی ایذه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی شاره‌ستانی ئیزه و باغمه‌لێك، ده‌ستیان دایه كۆبوونه.
موعه‌لیمانی ناڕازی كه گرینگرین خواستیان گۆڕینی باروودۆخی پیه‌شه‌یی ڕاگه‌یاندووه، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به بینانووی جۆراوجۆره‌وه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌دراوه. شایانی باسه، موعه‌لیمانی پێش ده‌بستانیی ئیزه، ئه‌وه چه‌ندومین جاره ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه هیچ وڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.