ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، موعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی شارستانی ئیزه، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌م شارستانه به خواسته پیشه‌ییه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی شارستانی ئیزه، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
ئه‌م موعه‌لیمانه كه یه‌كێك له گرینگ‌ترین خواسته‌كانیان گۆڕینی باروودۆخی پیشه‌ییان بووه، ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای بایه‌خ نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به بیانووی جۆراوجۆره‌وه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌دراوه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: تا كاتێك كه به‌رپرسان بایه‌خ به خواسته‌كانیان نه‌ده‌ن و خواسته‌كانیان نه‌یێته دی، هه‌روا درێژه به كۆبوونه و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ده‌ن.