کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی قه‌راردادی له‌ تاران

تجمع معلمان قراردادی در تهران

رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی قه‌راردادی، له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ سه‌ره‌نج نه‌دان به‌ داخوازییه‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیس، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م مۆعه‌لیمه‌ نارازییانه‌، كه‌ كارنامه‌ی قبوڵییان له‌ ئه‌زمونی دامه‌زراندن وه‌رگرتووه‌، له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد، خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی كاره‌كه‌یان بوون. ئه‌م مۆعه‌لیمانه‌ پێشتریش له‌ به‌رامبه‌ر ئامۆزش و په‌روه‌رشی تاران، ده‌ستیان دابووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناره‌زایه‌تیی خۆیان له‌ئاست بایه‌خ نه‌دان به‌ خواسته‌كانیان، ده‌ربڕیبو.