به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنج شه‌ممه ٢٣ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به كۆبوونه‌وه له سه‌ر گڵكۆی هاورییانی گیانبه‌خت كردووی رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، هاورییان “ته‌وفێق ئیلیاسی” فه‌رمانه‌ده‌ی جه‌سووری كۆمه‌ڵه و “كوروش به‌خشه‌نده” چالاكی كرێكاری، ئه‌م رۆژه‌یان پیرۆز و یادی هه‌موو گیانبه‌ختكراوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان، به‌رز راگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، نوێ كرده‌وه.