
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شاری یاسووج به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی كوهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، خوازیاری قه‌ره‌نتینه كردنی شاره‌كه‌یان بۆ پێش‌گرتن له ته‌شه‌نه سه‌ندنی هه‌رچی زیاتری ویرووسی كۆرۆنا له‌مشاره بوون.
لاوانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هوشداریان دا كه ئه‌گه‌ر شاره‌كه‌یان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئۆستانه‌وه قه‌ره‌نتینه نه‌كرێ، ئه‌وه خۆیان شاره‌كه قه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن: به‌دوای سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به قه‌یراناوی بوونی بارودۆخه‌كه، له‌ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا به پێكهێنانی شوڕاكانی خه‌ڵكی له ڕێگای یاسووج ـــ شیراز، ده‌ستیان كردووه به كۆنتڕۆڵ كردنی هاتووچۆی هاووڵاتییان. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه، كاتێك كه سیستمی ده‌وڵه‌تی پێشگیری ناكات، خه‌ڵك خۆبه‌خشانه ناچارن، ده‌ست به‌كار بن و پێش به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه بگرن. شایانی باسه، له شارستانی یاسووج، هیچ ئیمكاناتێكی بێهداشتی وه‌ك ده‌ستكێش و ماسك بوونی نییه و قیمه‌تی مه‌وادی غهزایش به‌رده‌وام ڕووی له زیادبوونه.
